ئازیز ماڵ ئاوا ئاخر مه نزڵه

ئاخرین پرسه ی خێڵ خانه ی دڵه

دوایین کۆچی تۆ دوا هه ناسه مه

ده س پێکردنی مه یل و تاسه مه

وێرانت کردم ماڵ وێران نه بی

بڕۆ له دوای من ئاوه دان نه بی

وتیان بۆ که سێ یاو بکه بۆت بمرێ

تاو و یاومه کێ ده ستم بگرێ

وتت مه ترسه بێ بگره ده ستم

له بێکه سیتا هه ر خوم گشت که ستم

له که س نه ترسام بووم به هاو نه فه س

نه مزانی ده ستت ئه بێته قه فه س

هه م من دڵنیام هه م تۆ خاتر جه م

لێک نابینه وه به چاوت قه سه م

 

✍سیمین چایچی (سیمین شه ریف)

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺

 

لینک گروه تلگرامی شعر و اهنگ (سنندج)👇👇👇

 

https://telegram.me/joinchat/BIX0Lz0raZksGmDRk4eRxQ